You are here: Home » Chapter 30 » Verse 28 » Translation
Sura 30
Aya 28
28
ضَرَبَ لَكُم مَثَلًا مِن أَنفُسِكُم ۖ هَل لَكُم مِن ما مَلَكَت أَيمانُكُم مِن شُرَكاءَ في ما رَزَقناكُم فَأَنتُم فيهِ سَواءٌ تَخافونَهُم كَخيفَتِكُم أَنفُسَكُم ۚ كَذٰلِكَ نُفَصِّلُ الآياتِ لِقَومٍ يَعقِلونَ

ته‌فسیری ئاسان

هه‌ر له خۆتان نموونه‌ی بۆ هێناونه‌ته‌وه (که چه‌نده بڕیاردانی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا نادروست و نابه‌جێیه‌) ئایا ئێوه ڕازین به‌نده‌و به‌رده‌سته‌کانتان ببنه هاوبه‌شتان و له‌و ماڵ و سامانه‌ی پێمانداون شه‌ریك بن و وه‌ك یه‌ك سوودی لێوه‌ربگرن و ده‌ستی تێبخه‌ن و لێیان بترسن و حسابیان بۆ بکه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه له یه‌کتر سڵده‌که‌نه‌وه‌و حساب بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن؟! ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نموونه‌ی زۆر ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێك که ژیرو هۆشمه‌ند بن...